وەزیری ژینگەی عێراق چوار هەزار نەمامی بۆ چەمچەماڵ دابینکرد

وەزیری ژینگەی عێراق لە هەڵمەتێکدا چوار هەزار نەمامی بۆ قەزای چەمچەماڵ دابینکرد.

قائیمقامیەتیی قەزای جەمچەماڵ رایگەیاند، چوار هەزار نەمام لەلایەن د. هەڵۆ عەسکەری وەزیری ژینگەی عێراق، بۆ چەمچەماڵ دابینکرا و بڕیارە لە هەڵمەتێکدا لەچەند شوێنێکدا بچێندرێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا نەمامەکان لە چەند شوێنێکدا بچێندرێن، وەک زانکۆی چەرموو و فەرمانگە حکومییەکان، بە ئامانجی زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە سنوورەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share