دارا سێکانیانی: گرنگە یاساکان لە رۆژنامەی رەسمیی عێراق بە کوردیش بڵاوبکرێنەوە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گرنگە لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق کار بۆ ئەوەبکرێت کە یاساکان بە زمانی کوردیش لە رۆژنامەی فەرمی عێراق بڵاوبکرێتەوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەگوێرەی دەستووری عێراق، هەردوو زمانی کوردی و زمانی عەرەبی لە عێراقدا زمانی رەسمین و لە بەڵگەنامە رەسمییەکاندا هەردووکیان لە تەنیشت یەکەوە دەنووسرێن”.

وتیشی، “گرنگ بوو لە رۆژنامەی رەسمیی عێراق (وەقایق)دا، یاساکان کە دەردەچن، بە زمانی کوردیش بڵاوبکرێنەوە، بۆیە گرنگە لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوابکرێت و هەوڵبدرێت کە هاوشانی زمانی عەرەبی، یاساکان بە زمانی کوردیش لە رۆژنامەی رەسمیی عێراقدا بڵاوبکرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانى: بەرپرسیارێتیی هەموومانە پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان بکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانى رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتیی هەموومانە روومان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر بێت، خزمەتی زیاتری خەڵک بکەین…
Total
0
Share