لیژنەی فەتوا: مامەڵەی کڕینی زێڕ لە دوورەوە یان لە رێگەی تەلەفۆنەوە حەرامە

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای فەتوا لقی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مامەڵەی کڕینی زێڕ بە دۆلار یان دینار، لە دوورەوە یان لە رێگەی تەلەفۆنەوە دروست نییە و حەرامە.

ئەحمەد شافعی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای فەتوا لقی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مامەڵەکردن بۆ کڕینی زێڕ یان زیو، بە دینار یان دۆلار بێت، دروست نییە، مەگەر ئەم دوو مەرجەی تێدابێت:

1- دەبێت پارەکە و زێڕەکەش ئامادەبن.

2- دەبێت دەست بە دەست بێت.

وتیشی، جگە لەمەش، ئەگەر لە رێگەی بریکارێکەوە (وەکیل) بێت، کە رابسپێردرێت بە قەرز زێڕەکە بکڕێت و پارەکە وەربگرێت ئاساییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدەر لەو چەند مەرجە، دەبێت هەردوو مامەڵەکار کە بەیەک گەیشتن، مامەڵەی خۆیان بکەن و نابێت پێشتر مامەڵەکە ببڕێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share