سودانی سەردانی ئێران دەکات

محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا بانگهێشتێکی لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە پێگەیشت، بڕیارە لە سەردانەکەیدا چەند بەڵێننامەیەکی لێکتێگەیشتن واژووبکات.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات وەک یەکەم دەوڵەتی بیانی و سێیەم سەردانی بۆ دەرەوەی عێراق، کە پێشتر سەردانی هەریەکە لە کوەیت و ئوردنی کردووە.

بەپێی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی لە سەردانەکەیدا چەند کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات و هەروەها بەڵێننامەی لێکتێگەیشتن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژوودەکات.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا یەکێک لەو تەوەرانەی باس دەکرێت مانەوەی عێراق بێت وەک نێوەندگیر لەنێوان سعودیە و ئێران، ئەمە لەکاتێکدایە دوای سەردانەکەی تاران بە چەند رۆژێکی کەم سودانی سەردانی سعودیەش دەکات.

بابەتی پێشتر

عێراق دەبێتە گەورەترین وڵاتی ناوچەکە و یەکەم وڵاتی شیعی

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی غازەوە كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share