بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، فرۆشتن و مامەڵەکردن بە مەی، لە مانگی رەمەزان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، لە مانگی رەمەزاندا، مەیخانەکان دادەخرێن و مامەڵەکردن بە مەیەوە قەدەغەدەکرێت”.
وتیشی، “ساڵانی پێشوو لە رەمەزاندا دیاردەیەک بەرچاوبوو، کە مامەڵەکردن بوو بە مەیەوە بە شێوازی دەستگێڕی، ئەمساڵ هەوڵدەدرێت ئەو دیاردەیەش نەهێڵدرێت”.