هاتوچۆی گەرمیان: رووداوێکی هاتوچۆ برینداری لێکەوتەوە

هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی دەرەوەی شار بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە و تۆیۆتا کراونێک کە لەزانکۆی گەرمیانەوە بەئاراستەی گەڕەکی ئاوارەکان رۆیشتوون، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە بەسەختی برینداربوو رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا.

دەشڵێت، بریندارەکە لەدایکبووی 1980یە و بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: درۆنێک لە ئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 تێکشکێندرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم بەیانییە درۆنێک لە ئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 تێکشکێندرا. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی: بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکانی حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر وەبەرهێنان نابێت لە هەرێمی کوردستاندا. ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی…
Total
0
Share