پاکستان رایگەیاند، پێویستە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ببەخشرێتە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمڕۆ عاسم مونیر فەرماندەی سوپاسی پاکستان بۆ نانی نیوەڕۆ لەلایەن ترەمپەوە بۆ کۆشکی سپی بانگهێشتکرابوو، لە دوای بانگهێشتەکەش میدیاکانی پاکستان لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە، پێویستە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێببەخشرێت لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی شەڕی نێوان پاکستان و هیندستان.
هاوکات وڵاتەکە، جەختیشیکردووەتەوە پشتگیری ناوبراو دەکەن لە هەنگاوێکی لەو چەشنەدا.
پێشتر ترەمپ لیستی ئەو شەڕانەی بڵاوکردبووەوە کە بە هەوڵەکانی وەستێنرابوون لەنێویشیاندا شەڕی پاکستان و هیندستانی تێدابوو.