رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لەسەر پردی نێوان گردەگۆزینە بۆ ساڵح ئاغا، دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز و ماتۆڕسکیلێکی دووتایە لەسەر پردی نێوان گردەگۆزینە و ساڵح ئاغا پێکیاندادا، بە ئاراستەی ساڵح ئاغا رۆیشتوون، ئۆتۆمبێلەکە و ماتۆڕسکیلەکە لە پردەکەوە کەوتوونەتەخوارەوە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و شۆفێری جێب وازەکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 2006 و 2009ـن، لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن بڵاوکردووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share