بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، جوتیاران کاتێکی کەمیان لەبەردەستە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی.
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری حکومەتی عێراق جوتیاران دەبێت هەژماری بانکییان هەبێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانیان لەڕێگەی بانکەوە وەربگرن.
وتیشی، ماوەیەکی کەم لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی جوتیاران ببنە خاوەنی هەژمار کە 15 رۆژە، تاوەکو ئێستا نزیکەی نیوەی جوتیاران هەژماریان بۆ دروستکراوە کە ئەوەش رێژەیەکی کەمە و داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە ماوەکەی درێژبکەنەوە تاوەکو سەرجەم جوتیاران سوودمەندببن.