د. جەمال كۆچەر: وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی یەك دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەنێرێت پرسیارم ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە كردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە مووچەی مانگی یەك دەنێردرێت.

وتیشی، “ناردنی بودجە پەیوەستە بە رادەستكردنی داهاتەوە كە هەرێم پابەندنەبووە و جگەلەوەش نەوتی رادەستی عێراق نەكردووە و ئینفاقی فیعلیش گرفتی بۆ ناردنی مووچە و بودجە دروستكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share