ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان رایگەیاند، هەندێك له جوتیاران بۆ زیاتر به بازاڕكردنی به‌روبوومه‌کانیان و شاردنه‌وه‌ی كوالێتیی خراپیان و بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر هه‌ڵده‌ستن به ره‌نگكردنی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك ته‌ماته، شوتی، سێ‌و، هه‌رمێ بە ماددەی کیمیایی.
ئاماژە بەوەشدەدات، ره‌نگ كردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به مادده کیمیاییەکان دروست نییه و ده‌چێته خانه‌ی غه‌ش و فێڵكردن. حەرام و ستەمە و رەنگە ببێتە هۆی توشبوونی بەکاربەر بە چەندین نەخۆشیی کوشندە.
لیژنەی فەتوا داوا لە جوتیاران دەکات بۆ ”دەستخستنی قازانجێکی دنیایی کەم پەنا نەبەنە بەر ئەو جۆرە کارە حەرامانە”، هاوکات داواش لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، ئەو کەسانە سزا بدەن کە ئەو جۆرە کارانە دەکەن.