یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروستدەكرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان كوردستان رایدەگەیەنێت، رەزامەندی تەرخانكردنی زەوی بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دراوە و جەختیشدەكاتەوە، یەكەكان بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە مامۆستایان و هەوڵدەدرێت لە زووترین كاتدا رێكارە كارگێری و یاساییەكانی بە كۆتابهێندرێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رابردوودا پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەولێر، سلێمانی و گەرمیان بۆ مامۆستایان دروستكران و بە هەوڵی لقی سلێمانی یەكێتیی مامۆستایان رەزامەندی تەرخانكردنی زەوی لە ناوچەی تاسڵوجە بۆ دروستكردنی ژمارەیەكی دیكە یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دراوە و هەوڵدەدرێت دوای تەواوكردنی رێكارە كارگێری و یاساییەكان بخرێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دروستكردنی یەكەكان بە پێشەكی و بە قیستی درێژخایەن بە مامۆستایان دەدرێت و هەموو هەوڵێك دەدەین لە ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژە بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە: تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی دیلۆیت و ‏‏350 ملیۆن دۆلارەکەین

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لێدوانێكی سەرۆكی حكومەت ڕەتدەكاتەوە، كە ڕایگەیاندبوو وەزیرەكە ئاگاداری داهاتی نەوتە، ئاوات شێخ…
Total
0
Share