پارێزگاری كەركوك پەیامێك بڵاودەكاتەوە

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە مامۆستایانی كەركوك دەكەم بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانەوە.

دەشڵێت، “ئەمساڵ جەژنی مامۆستایان هاوكات بوو لەگەڵ یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز”.

وتیشی، “پێمخۆشە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستایانی هەموو پێكهاتەكان و خانەوادەكانیان بكەم، كە تێكڕا لەپێناو خزمەتكردنی كەركوك و زامنكردنی ئاییندەیەكی گەش بۆ مناڵانی كەركوك بەبێ وچان و ماندووبوون تێدەكۆشن”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، جەژنتان پیرۆزبێت و ڕێز و خۆشەویستیشم بۆ مامۆستایانی بەڕێز كە چەندین نەوە و كەسیان پێگەیاند و ئێستا بوونە بە سیمبوول و ئایكۆن كە كەركوكییەكان شانازیان پێوەدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: ساڵانە چوار هەزار کارمەندی تەندروستی تەندروستی لە پەیمانگاکانەوە دەردەچن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بازاڕەکە پێویستی…
Total
0
Share