وەفدێکی یەکێتی سەردانی موحسین مەندەلاویی کرد

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی نزار ئامێدی سەردانی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی کرد.

لەدیدارێکدا کە رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوو باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق کرا و هەردوولا جەختیان لە زوو جێبەجێ کردنی پابەندییە دەستورییەکان کردەوە بە شێوەیەک خزمەتی هەموو گەلانی عێراق بکات .

داوا لەهەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا کار بۆ گەشتن بە کۆدەنگیی نیشتمانی بکەن بۆ زوو هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت و ئاساییبوونەوەی دۆخی سیاسیی وڵات .

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوەکو ئەمڕۆش یەکێتی سوود لە ئەزموونی ئەو هەڤاڵانە وەردەگرێت کە بەشێک بوون لە خەباتی شۆڕشی نوێ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان کرد. لە دیدارێکدا…
Total
0
Share