ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هەوڵدەدێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لەو كۆبوونەوەیەدا پرسی ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەكلایی بكرێتەوە.
وتیشی، “بابەتی نەوت كۆتایی هاتووە و ئەوەی ماوەتەوە داهاتی هەرێمە کە دەبێت بۆ بەغدادی بنێرێت”.