سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: لەمپەڕ بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دروستدەکرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمپەڕ بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دروستدەکات.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی سەبارەت بە راگیرانی هەناردەی مریشک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ خوارووی عێراق، لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە چەند ساڵە هەوڵدەدەین کە بەرهەم و بەروبومی خۆمان هەناردەی خوارووی عێراق بکەین، بەڵام چەند کەس و لایەنێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەن، کە مەرج بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دادەنێن، بەمەش رێگری لە هەناردەکردنی مریشک و بەروبومەکانی دیکە دەگرن”.

وتیشی، “جیا لەوە، بەشێکی دیکەی کێشەکە سیاسییە و لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدایە، بەشەکەی دیکەش پەیوەستە بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی كۆكردنەوەی”سەگی بێلانە” دەستیپێكردووە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی پەناگەی “سەگی بێلانە”بڵاودەكاتەوە جەختدەكاتەوە شارەوانی لەسەر ئەركی خۆی زەوییەكی بۆ كۆكردنەوەی ئاژەڵ و…
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: سودانی وتی پابەندییەكانمان جێبەجێكردووە و حكومەتی هەرێم داهات رادەست ناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین بكرایە مانگانە مووچە دەخرایە سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆران و ئەم كێشانەی…
Total
0
Share