گەرمی لە پێنج پارێزگا نزیكدەبێتەوە لە 50 پلە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەكات و سبەی لە هەندێك پارێزگا دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان.

دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست وەك ئەمڕۆ و لە باشووریش كەمێك بەرزدەبێتەوە.

روونیشیكردەوە، بەرزترین پلەی گەرمی لە پارێزگاكانی بەغداد، كەركوك، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین 46 پلە، ئەنبار و كەربەلا 47 پلە دەبن، هەرچی پارێزگاكانی میسان، نەجەف، زیقار، موسەننا و بەسرەیە دەگاتە 49 پلە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، كەشوهەوای رۆژی سێشەممە، بەهەمان شێوە ساماڵ و پلەی گەرمیش لە سەرتاسەری عێراق هاوتای رۆژی دووشەممە دەبێت.

روونیشیكردەوە، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پلەی گەرمی كەمێك بەرزتر دەبنەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڵاوبوونەوەی پرسیاری وانەیەك تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیەمی لە عێراق پەكخست

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پرسیارەكانی تاقیکردنەوەکانی وانەی بیرکاری قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكەی دواخست. بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share