قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی خراپی عەمبارکردنەوە بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەناودەبرێن

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپ عەمبارکردنەوە، بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەناودەبرێن.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نەشیاوییان بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکان، لە عەلوەی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوودا گرت.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکە دەستی بەسەر یەک تۆن و400 کیلۆگرام خورما، 500 کیلۆگرام لالەنگی، 700 کیلۆگرام کاڵەک، 300 کیلۆگرام شاتوو، و یەک تۆن و 200 کیلۆگرام کەلەرم و قەڕنابیتدا گرتووە کە خاوەنەکانیان بەنیازبون بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیبکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share