لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ: ئەو کەسانەی دەنگدانیان لە کەرکوکە دەتوانن بگەڕێنەوە پارێزگاکە

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بۆ دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەتوانن بگەڕێنەوە پارێزگاکە.

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکەدا نووسیویەتی، ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانە دەکەین کە دەنگدانیان لە پارێزگای کەرکوکە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن، دەتوانن لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن و دڵنیاییدەدەین سەر و ماڵی هاوڵاتییان پارزێراو دەبێت، هاوکات مەفرەزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکان دەوریاتی بەردەوامییان دەبێت لە گەڕەک و کۆڵانەکان و رووبەڕووی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی دەبنەوە و ئاسایشی سنوورەکە دەپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح: لەچاوەڕوانیی هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز و مێژووییداین

سه‌رۆك كۆماری عێراق دوایین په‌یامی خۆی پێش ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت،‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌…
Total
0
Share