وەزارەتی دەرەوەی عومان: لەگەڵ گەیشتنین بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەکانی هەردوولا

وەزارەتی دەرەوەی عومان ئاشکرایدەکات، عومان پابەندە بە پشتیوانیکردنی لێکنزیکبوونەوەی هەردوولا و دروستکردنی بونیادی هەلومەرجێکی گونجاو لەنێوان هەردوولا.

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان بە جیا چاویکەوت بە وەفدی باڵای ئەمریکا، بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، و جارید کۆشنەر راوێژکاری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عومان پابەندە بە پشتیوانیکردنی لێکنزیکبوونەوەی هەردوولا بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها دانوستان لەنێوان ئەمریکا و ئێران چڕبووەتەوە بۆ بونیادنانی هەلومەرجێکی گونجاو لەنێوان هەردوولا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت دەستێوەردانی سەربازیی فراوان دەکەینە سەر ئێران

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت دەستێوەردانی سەربازیی فراوان دەکەینە سەر ئێران. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،…
Total
0
Share