هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەوزکردنی کوردستان

دامەزراوەی ڤیم، پڕۆژەی سیید بۆڵ (Seedball)ی لەپێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی کوردستان بەئەنجامگەیاند.

بڵاوکردنەوەی زیاتر لە 500 هەزار تۆوی جۆراوجۆر بە هەردوو شێوازی (سیید بۆڵ) و (تۆوی ئاسایی)، لە شاخەکانی نزیک گوندەکانی پوشێن و مایاوە – دووکانیان/ سلێمانی.

سیید بۆڵ، تۆپێکی بچووکە لە خۆڵ، کۆمپۆست و تۆو پێکهاتووە، کە بەبێ چاندن بڵاودەکرێتەوە و دواتر بەشێوەیەکی سروشتی دەڕوێت.

ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر- بەشی فڕۆکەوانی ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ماوەی ساڵێکە هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە دڕندەکان ئەنجام نەدراوە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەداگرتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو…
Total
0
Share