عەلی ڕەئوف: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت، نوێنەری ئەو مامۆستایانەش دەڵێت، داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە چیتر مووچەکانمان دوانەکەوێت.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێی ڕاگەیاندم، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.”

ئاماژەی بەوەشدا، “داوامان لە وەزارەت کرد چیتر لەوە زیاتر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دوانەخرێت.”

عەلی ڕەئوف وتیشی، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی چارەسەركردنی ئاشتییانەی ئەو كێشانەیە كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەكەدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی…
Total
0
Share