شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو  تەمومژ دروستدەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو لە زۆرێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، دیاردەی تەمومژ دروستدەبێت.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی کە لە دوێنێ سێشەممەوە روویکردوەتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان درەنگانی ئەمشەو بەرەو لاوازبوون دەچێت و کۆتاییدێت، دواتر لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی کەشوهەوا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر سەقامگیردەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، درەنگانی ئەمشەو بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و بەرزبوونەوەی رێژەی شێ، لە بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، سۆران، راپەڕین، ناوچەشاخاوییەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، ئەگەری دروستبوونی دیاردەی تەمومژهەیە .

وتیشی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو و لە رۆژانی 7 و 8 و 9ی شوباتی 2026، دووبارە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانی مامناوەند دەگەڕێتەوە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى نەوت وادەى کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم دیاریکرد

وەزارەتى نەوتى عێراق رۆژى سێشەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانگێشتى…
Total
0
Share