تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیاددەكات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لەبارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەدات و جەختیشدەكاتەوە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادیكردووە.

ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادیكردووە و هەڵمەتی ڕشاندنیش لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و بەشی ڤێتێرنەری دەستپێكراوە، بەڵام لەمساڵدا بەهۆی كەمبوونەوەی هەڵمەتی ڕشاندن نەخۆشییەكە بە شێوەیەكی بەرفراوان زیادیكردووە

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، پێشبینیدەكرێت لە دوو مانگی داهاتوودا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان

تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان”. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، “تیمە تەندروستییەکان لە هەوڵی…
Total
0
Share