کەشناسێک: شەپۆلێکی زۆر باشی بەفر و باران بەڕێوەیە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، شەپۆلێکی توندی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان باران بە بڕی ”زۆر باش” دەبارێت و لە لەهەندێک ناوچە 50 بۆ 70 ملیم باران دەبارێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەریی شەپۆلەکە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەبارێت. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەی گەرما 3 بۆ 4 پلە دادەبەزێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی پێشبینی دەکات کاریگەریی شەپۆلەکە بە چەند قۆناغێکی دیکە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە بەردەوامیی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیا نەوتییەكە ناڕازییە.. هەرێم بەنیازە کۆتایی بە كاری کۆمپانیایەکی توركی-بەریتانی بهێنێت

کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی ڕۆژی 20ی ئاب ڕایگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کۆتایی بە گرێبەستەکەیان…
Total
0
Share