وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێویی

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، رایگەیاند، بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێویی.

حەیدەر گەڕعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، رایگەیاند، عێراق توانیویەتی لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفردا بگاتە ئاستی خۆبژێوی.

وتیشی، ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی راگرتنی هاوردەکردنی ساڵانەی نزیکەی  2  ملیۆن تۆن ئارد و گەڕاندنەوەی بڕی 2.5 ملیار دۆلار بۆ ناو وڵات، کە پێشتر بۆ کڕینی بەرهەمی بیانی خەرجدەکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا نانەواخانە و سەموونخانەکانی عێراق %100 پشتیان بە بەرهەمی ناوخۆیی بەستووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو کار بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی دەکەین

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو، دەیانەوێت چوار بەنداوی ستراتیژی دروستبکەن. بێگەرد تاڵەبانی،…
Total
0
Share