میدیاکانی ئەمریکا: حکومەتی ئەمریکا لەکارخرا

بەهۆی شکستهێنان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی 2026، حکومەتی ئەمریکا لەکارخرا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەوەی شەوی رابردوو کۆتا وادە بوو بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی 2026ی ئەمریکا و کۆنگرێس شکستیهێنا لە تێپەڕاندنی یاساکە، بۆیە حکومەتی ئەمریکا داخرا.

ئاماژەشیان بەوەکرد، داخرانەکە هەموو حکومەت ناگرێتەوە، بەڵکو چەند دامەزراوەیەکی دیاریکراو دەگرێتەوە، هەروەها لەکارخستنەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام نابێت، بڕیار وایە رۆژی دووشەممە، کۆنگرێسی ئەمریکا جارێکی دیکە کۆببێتەوە و بەشەکەی دیکەی یاسای بودجە پەسەندبکات و تێیپەڕێنێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، هۆکاری شکستهێنان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دیموکراتەکان لە کۆنگرێس، رەخنەی توندیان لە سیاسەتی کۆمارییەکان و مامەڵەیان لەگەڵ پەنابەراندا گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه‌ جیهاندا. راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی…
Total
0
Share