بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تا وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دووپات لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان کرایەوە کە گرەنتیی هاوسەنگی و هاوبەشێتی لە وڵاتدا بکات.

هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبچێت تاوەکو وڵات نەکەوێتە بۆشایی دەستوورییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیادەڕەوییەكانی وتارێكی لە ئیماراتەوە
مەسرور بارزانی: کارەبای عێراق دابیندەكەین و توانای ‏زیاتریشمان هەیە!‏

سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، کوردستان وزەی کارەبای بەشەکانی دیکەی عێراق دابیندەکات و توانای ئەوەشی هەیە خواستی زیاتری وزە…
Total
0
Share