د. ئەحمەد کەرکوکی: ئەو مامۆستایەی خوێندکارێکی لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان فەسڵکردبوو بانگهێشتی پەروەردە دەکرێت

د. ئەحمەد کەرکوکی رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارەی کە لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان فەسڵکرابوو بابەتێکە کە بە ئاسانی تێناپەڕێت.

د.ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە خوێندنگەکانی کەرکوک، خوێندکارێک لەسەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی کێشابوو لە تاقیکردنەوەی وانەی هونەر فەسڵ دەکرێت، راستەوخۆ پەیوەندیم بە جێگری بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوکەوە کرد، بڕیارە سبەینێ مامۆستاکە بانگهێشتی پەروەردە بکرێت.

وتیشی، بەهیچ شێوازێک ئەم بابەتە تێپەڕنابێت، وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاری…
Total
0
Share