لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: کەمپینەکەمان بۆ رۆژئاڤا هەفتەیەک بەردەوامدەبێت

سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، رایگەیاند، کەمپینەکەمان بۆ رۆژئاڤا هەفتەیەک بەردەوامدەبێت.

هاوژین عوسمان، سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەدوێنێوە کەمپینێکمان راگەیاندووە بۆ هاوکاریی رۆژئاڤای کوردستان، نۆ رێکخراو و سەندیکای بواری تەندروستی بەشدارن، لە بارەگای سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی لقی سلێمانی هاوکارییەکان کۆدەکرێنەوە و دەگەیەندرێنە رۆژئاڤای کوردستان.

وتیشی، کەمپینەکە لەدوێنێوە دەستیپێکردووە، ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت و دواتر سەرجەم هاوکارییەکان بە چەند هەنگاوێک دەگەیەندرێنە رۆژئاڤا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدەمەوەهاتنێکی باش بۆ کەمپینەکەمان هەیە و سەرجەم هاوڵاتییانیش دەتوانن هەرچییەک لەتوانایاندا هەبوو بۆ کەمپینەکەی بهێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان لە موچەی كەسوكاری “شەهیدان و زیندانییانی سیاسی” دەكۆڵێتەوە

بڕیارە لیژنەی كاروباری شەهیدان-ی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەرێوبەرایەتییەكانی شەهیدان بكات “بۆ ئاگاداربوون لەچۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی”. ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share