راپۆرتێک: مانگی رابردوو تورکیا 118 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە

تیمی کوردستانی عێراقCPT ، لەبارەی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا 118 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، “هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا، بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم، بەڕێژەی %12 و  بەراورد بە مانگی شوبات، بەڕێژەی 21% کەمیکردووە”.

هێرشەکانی تورکیا 55یان بۆسەر سنووری پارێزگای هەولێر و 51یان بۆسەر سنووری پارێزگای دهۆک و 12یان بۆسەر سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراون، و هێرشەکانی سەر پارێزگای هەولێر لە مانگی ئازار بەراورد بە مانگی شوبات 120% زیادیانکردووە.

سوپای تورکیا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا پێنج ئەشکەوتی سروشتی بە بەکارهێنانی تی ئێن تی تەقاندوەتەوە، هەروەها مانگی یەکی ئەمساڵ 404 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە کە بە هۆیانەوە دوو کەس شەهید بوون و چواری دیکە برینداربوون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: تەنانەت لە کاتی شەڕ و ناسەقامگیریشدا، ڕێگەی داهێنانمان هەڵبژاردووە

قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، تەنانەت لە کاتی شەڕ و ناسەقامگیریشدا، ڕێگەی داهێنانمان هەڵبژاردووە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share