رووداوێکى هاتوچۆ لەسەر رێگاى دەربەندیخان گیانلەدەستدانى گەنجێکى لێکەوتەوە.
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگاى زەڕایەن ـ دەربەندیخان لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکى دووتەنیدا بووە.
بەهۆیەوە گەنجێک بەناوی “محەمەد مەلاتەیب” دانیشتووی ناحیەی زەڕایەن گیانیلەدەستدا.
رادیۆى هاتوچۆ لە زارى موقه‌ده‌م جاسم عه‌لی خان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، جگە لە گیانلەدەستدانى ئەو گەنجە، سێ کەسى دیکەش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رووداوه‌كه‌ش، مقه‌ده‌م جاسم عه‌لی خان وتى، “یه‌كێك له بارهه‌ڵگره‌كان، تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامداوه”.