ئازاد تۆفیق: ناساندنی هەڵەبجە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی پێویستی بە پاڵپشتی فراوان هەیە

پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە لە ساڵیادی کیمابارانکاردنی شارەکەدا رایگەیاند، برینی هەڵەبجە بە ئاسانی ساڕێژنابێت و لە ئێستادا 10 هەزار برینداری چەکی کیمیایی لە شارەکەدا بوونی هەیە.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکەدا رایگەیاند، لەماوەی کارکردنماندا چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەڵەبجەدا جێبەجێکراون و هەمووان بەشداربووین لەو خزمەتەی بە شارەکە کراوە، یەکێک لەوانە بریتییە لە “پردی سازان” کە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێرانەوە هەیە.

وتیشی، “برینی هەڵەبجە بە ئاسانی ساڕێژنابێت و لە ئێستادا 10 هەزار برینداری چەکی کیمیایی لە شارەکەدا بوونی هەیە، ناساندنی هەڵەبجەش بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی پێویستی بە پاڵپشتییەکی گەورە و فراوان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند ساڵی رابردوودا، کۆمەڵێک گرفت و بەربەست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بوونیان هەبوو، لەوانە نەناردنی بودجە و مووچە لە عێراقەوە، دروستبوونی وشکەساڵی و  ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی، بەجۆرێک کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی شارەکە دروستکردبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان، لەماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی ورد تۆمەتباری…
Total
0
Share