مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر هێڵە لەگەڵمان

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام لەسەر هێڵە لەگەڵیان و پشتیوانیی رۆژئاوا دەکات.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هەموو سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا وەستاون، لە سەروو هەموویشیانەوە کاک بافڵ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێمەش سوپاسیان دەکەین.

وتیشی، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوسۆزی گەلی کوردن لە سوریا، ئەم پشتیوانییە بێسنوورە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بڕیارەکانی سوریا و وڵاتانی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم دۆخەی ئێستا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو لایەنەکان خوازیاری چارەسەری سیاسی و ئاشتییانەن لە سوریا.

ناوبراو ئەوەشی وت، هەروەک چۆن کۆبانی لە ساڵی 2014 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئێستاش سەردەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 50 مەتری لەشاری کەلار لەجێبەجێکردندایە و لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامە لەقۆناغی…
Total
0
Share