کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان کە لە 24 بارهەڵگر پێکهاتووە، بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت.
کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) رایگەیاند، کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان کە لە 24 بارهەڵگر پێکهاتووە، لە حەلەبەوە بەرەو شاری کۆبانی بەڕێکەوتووە.
دەشڵێت، کاروانەکە پێداویستییە سەرەکییەکانی خۆراک، کەلوپەلی فریاگوزاری و سووتەمەنیی هەڵگرتووە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی حکومەتی سوریا گەمارۆیەکی توندیان خستووەتە سەر کۆبانی، ئەمەش بووەتە هۆی خراپتربوونی بارودۆخی مرۆیی لە ناو شارەکەدا.