دوو کەس لە رانیە بە تۆمەتی چەکی بێمۆڵەت دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە چەکی بێمۆڵەتییان هەبووە و دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا.

پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت.

ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەکی بێمۆڵەتدا، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 15ی یاسای چەک لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەنگاوێکی نوێ دەگیرێتەبەر

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەشبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share