دەستپێکردنەوەی خەرجیی وەزارەتەکان لە هەرێم راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەستپێکردنەوەی خەرجیی وەزارەتەکانی راگەیاند و رێنماییەکانی بۆ ئەو مەبەستە بڵاوکردەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە ئەمڕۆوە خەرجیی وەزارەتەکان بەپێی رێنماییە نوێیەکان دەستپێدەکاتەوە.

لە 10 ی کانوونی یەکەمی 2024 وەزارەتی دارایی هەرێم خەرجیی تایبەتی دامەزراوەکانی راگرت بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ژمێرەکان.

بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، بەهۆی ئەوەی هەرێم یاسای بودجەی ساڵی 2025 ی نییە، خەرجییەکان لەسەر رێژەی 1/12 ی خەرجیی فعلی ساڵی 2024 دەبێت تا ئەو کاتەی یاسای بودجە پەسەنددەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share