وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ بەغداد ئاشکراکرا

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواودەکرێت و بۆ بەغداد دەنێردرێت.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم لە ئامادەکردنی لیستی مووچە کار بە سیستمی پەیڕۆڵ دەکات، دوای پێداچوونەوەی لەلایەن لیژنەیەکی هونەرییەوە سەرجەم داتاکان داخڵی سیستمەکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکەین لە ماوەی چەند رۆژێکدا لیستەکە ئامادەبکرێت و رەوانەی بەغداد بکرێت تا لە زووترین کات و بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێم بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share