عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق و تەواوی موسڵمانان دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی، هەروەها حەج و عیبادەتی میوانانی ماڵە پیۆرزەکەی قبوڵبکات کە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، ڕێوڕەسمەکانی حەج بەجێدەگەیەنن.
لەگەڵ هاتنەوەی ئەم جەژنە، ناوچەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، هیوادارین ئاسایش و سەقامگیری لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسی بگیرێتەبەر، دوور لە لۆجیکی شەڕ و دەستدرێژی.
ئەم بۆنەیە دەقۆزمەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەت بۆ خستنەگەڕی هەموو هەوڵێک لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەروەری و بڕیاردانی سەربەخۆی عێراق و خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلە بەڕێزەکەمان کە شایەنی ژیانێکی شکۆمەندن لە چوارچێوەی عێراقی خۆشەویستمان و سیستمە دیموکراسییە دەستوورییەکەی.
هەموو ساڵێک گەلی عێراقی ئازیزمان لە خێر و خۆشگوزەرانیدا بێت.