لە ساڵی رابردوو دا 236 راوچی لە گەرمیان دەستگیرکراون

مقەدەم هاشم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە ساڵی 2025 دا رایگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، زۆرترین رێژەی راوکردن لەسنووری خانەقین و قەرەهەنجیر تۆمارکراوە بەوپێیەی ئەوو دوو ناوچەیە بە سامانی ئاژەڵی کێوی و ماسی دەوڵەمەندە.

بەگوێرەی ئامارەکە، لە ساڵی رابردوودا دەستبەسەر 130 باڵندە و ئاژەڵی کێوی و 26 کیلۆ ماسی دا گیراوە کە بەشێوەی نایاسایی راوکراون.

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا، هەر لە ساڵی رابردوودا 236 راوچی لە سنووری گەرمیان دەستگیرکراون و 289 کەرەستەی راوی جۆراوجۆر دەستیبەسەرداگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share