ئەمساڵ بۆ یەکەمجار نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان بەڕێوەناچێت

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کە لە لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆناوە وەریگرتووە، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان بەڕێوەناچێت، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، ” سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە ( 2021/4/1) تاوەکو ڕۆژی شەممە (2021/4/10) پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دادەخرێن و ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتبوو، “ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون، داوا لەمامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئاینەکانی تردەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فریا عەبدولرەحمان: سەرجەم فەرمانبەرەكان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە

بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرمانبەرەكانمان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە. فریا عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی…
زیاتر ببینە

ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی پێباز پڕکردووەتەوە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی پێباز پڕکردووەتەوە و ناویان هاتووەتەوە…
Total
0
Share