عێراق بەنیازە 46 کەس لە دەرچووانی خوێندنی باڵا و سێ یەکەمەکان دابمەزرێنێت

دوابەدوای راگرتنی خوێندنی سکۆڵارشیپ و کەمکردنەوەی بڕی مووچە، عێراق پلانی داناوە کە 46 هەزار کەس لە دەرچووانی خوێندنی باڵا و سێ یەکەمەکان دابمەزرێنێت.

کازم موتیری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای رەسمیی عێراقی راگەیاند، ژمارەی ئەو سێ یەکەم و دەرچووانەی خوێندنی باڵا کە لە بودجەی ساڵی 2026 بەمەبەستی دامەزراندن لە ئەنجومەنی راژەی فیدراڵ تۆمارکراون، 46 هەزار و 859 کەسن.

وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوام لە هەوڵدایە کە سێ یەکەمەکان و دەرچووانی خوێندنی باڵا لە بودجەی ساڵی 2026 شوێنیان بکرێتەوە، هەروەها ئەنجومەنی راژەی فیدراڵ بەردەوام لە هەوڵدایە کە لە رێگەی ناردنی کۆد و رێکخستنی داتا و زانیارییەکانی ئەو دوو توێژە، دەرفەتی دامەزراندیان بۆ فەرهەم بکات.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک رێکار و بڕیاری کارگێڕی و دارایی لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرژیی دارایی لەسەر ئابوریی عێراق، لەناو ئەو بڕیارانەشدا راگرتنی خوێندنی سکۆڵارشیپ.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌وانه‌ى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با ده‌ته‌قێننه‌وه‌ داعشن و سیانیان ده‌ستگیركران

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق، ده‌ستگیركردنى سێ داعشیان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌رپرسن له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى تاوه‌ر و هێڵه‌كانى كاره‌با. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى…
Total
0
Share