وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سنووری قەزای ئاكرێ عەقید سابر جومعە ئاكرێی ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللەی لێكراوە

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەفسەرەكە دەستبەجێ لەو شوێنە گیانیلەدەستداوە هاوسەر و منداڵێكیشی بریندارن لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: دەوام لەو خوێندنگانەی چەمچەماڵ رادەگیرێت کە نۆژەندەکرێنەوە

وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە، دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە، دەتوانن بە راوێژ…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن. فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگادارییەکەی شەوی…
Total
0
Share