وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: دادگا رێکاری یاسایی بەرامبەر وتاربێژەکە دەگرێتەبەر

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دادگای سلێمانی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو وتاربێژە دەگرێتەبەر، کە دوێنێ لە مزگەوتی بەختەوەری بەهۆی وتارێکیەوە گرژی دروستبوو و دەستبەسەرکرا.

عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی یەکشەممە، دەوامی رەسمی لە فەرمانگەکان دەستپێدەکاتەوە و دادگا کاری خۆی دەزانێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر وتاربێژەکە دەگرێتەبەر.

وتیشی، ئەو وتاربێژە تاوەکو ئێستا لای ئاسایش دەستبەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی گومان لەسەر…
Total
0
Share