بۆچی تا ئێستا نەوت لە سەنتەری شارەکان دابەشنەکراوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە نووسراوی رەسمیمان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە تاوەکو نەوتمان بۆ بنێرن، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداوینەتەوە.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە وەک لایەنی جێبەجێکار، لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە نووسراوی رەسمیمان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە تاوەکو بڕە نەوتی سپی بۆ سەنتەری شارەکان بنێردرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی بڕە نەوتەکە وتیشی، هەمیشە ناردنی نەوت و سووتەمەنییەکانی دیکە پەیوەندی بە هەبوون و بەردەستبوونی بودجەوە و سووتەمەنی پێویستەوەیە، بۆیە دەکرێت لە ئێستادا نە بودجە لەبەردەستدابێت، نە بڕە نەوت و سووتەمەنی پێویست هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهمەن عەبدوڵا: لە كامێرای پۆینت تو پۆینتدا كەمتر لە خێرایی دیاریكراو شۆفێری بكرێت بە سەرپێچی تۆمارناكرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تۆماركردنی سزا لە كامێرای پۆینت تو پۆینت دەدات و جەختیشدەكاتەوە شۆفێران پابەندی…
Total
0
Share