سایتی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانیی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی زیاتر بووە لە 10 ملیار دینار.
سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژی 10ـی کانوونی دووەم تاوەکو 16ـی کانوونی دووەمی 2026 بڕی 10 ملیار و 548 ملیۆن و 21 هەزار و 650 دینار بووە.
لەو بڕە پارەیەش %88 بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %12ـی بەشێوەی چەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سفرە.
ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەگرێتەوە.
رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.