ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێدا ئەنجامداب و تاوتوێی چەند تەوەرێکی گرنگ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێدا ئەنجامدات، تیایدا گفتوگۆ و تاوتوێی چەند پرس و تەوەرێکی گرنگ بکات، کە گرنگترینیان بریتییە، لە پرسی موچەی مانگەکانی 11 و 12 ساڵی رابردوو.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێکردنی دۆسیەی نەوت، هەروەها جێگیرکردنی شایستە و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2026ی عێراق، بەشێکی دیکە دەبن لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ…
Total
0
Share