سەرۆکایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كەنەوە.
لەدوای رووداوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانی سەرۆکایەتیی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، دوابەدوای رووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌يه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه”.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه”.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە، “سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين”.