رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە – دوکان، کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی کۆیە – دوکان، نزیک کارگەی ئاردی کۆیە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر-تانکەر و ئۆتۆمبێلێکی پیکاب روویدا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دەرئەنجامی رووداوەکەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلی پیکابەکە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە دواناوەندی

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند، دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە دواناوەندی. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، بە…
Total
0
Share