سێ پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر داخران

پاشماوەی یەكێك لە پاڵاوگەكان

قائیمقامیەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سێ پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری شارەكەدا داخراون.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، لەبەرنەبوونی ڕێنماييەکان و پيسکردنی ژينگە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشەی دانيشتوانی شاری هەولێری هەراسان کردبوو، سێ پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر ڕێگای ھەولێر-گوێڕ داخران.

دەشڵێت، بڕیارەكە لە درێژەی هەڵمەتی به‌دواداچوونه‌وه‌ی پاڵاوگە ناياساييەکان بووە لەلايەن قایمقامیه‌ت بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگه‌ی ھەولێر.

دوپاتیشیدەكاتەوە، ئەم ھەڵمەتە بەردوام دەبێت، ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لە ڕێنماییەکان کاربکات دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ڕابردوو ده‌كرێت

وەزارەتى دارایى سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات و سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی مووچه‌یان پێده‌درێت. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى…
Total
0
Share